قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، کێشەی  دابەشکردنی غازی ما|ڵان نەماوە و بەبێ فۆڕم دابەش دەکرێت.
 
سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە هاولاتیان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات.
 
راشیگەیاند، بڕی پێویستی غازی ماڵان بەردەستە و هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بتڵەکانیان پڕبکەنەوە، نرخی هەر بتڵێک غازیش هەشت هەزار و 500 دینارە و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاولاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە "07708677777" سکاڵا بکەن.