وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی تێكەڵكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق رەتدەكاتەوە
ئاکام
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی تێكەڵكردنی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق رەتدەكاتەوە و تەنیا لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ئەو بابەتە بڵاوكراوەتەوە.
فەریق روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، هیچ داوایەكی رەسمی بۆ وەزارەت نەهاتووە بۆ تێكەڵكردنی پێشمەرگە و سوپای عیراق.
وتیشی، بابەتی تێكەڵكردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقیان تەنها لە میدیاكان بیستووە، بۆیە ئەو بابەتە رەتدەكەنەوە و بابەتێكی لەو شێوەیە پێویستی بە بریار و رێكەوتن هەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان.



