راوێژكارێكی رابەری باڵای ئێران دەڵێت، ترەمپ بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر بەندەرەكانی ئێراندا سێجارە ناپاكی لە دیبلۆماسی كردووە.

موحسن رەزایی راوێژكاری موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، وەك چۆن پێشبینی دەكرا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ سێیەمجار ناپاكی لە دیبلۆماسی كردووە.

وتیشی، سەپاندن و بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی و نیشاندانی داواكاری زیادە و سەرەڕۆیانە لە دانوستانەكاندا، زیاتر ئەوەی سەلماند كە ترەمپ پیاوی دانوستان نییە و بەدوای ئامانجی ترەوەیە.

ئەو راوێژكارەی موجتەبا خامنەیی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا بەر لە جەنگی 12 رۆژە و لە دانوستانەكانی ژنێف و لە ناوەڕاستی گفتوگۆكاندا هێرشی كردەسەر ئێران و ناپاكی كرد و ئەستەمە جارێكی تر متمانەی پێبكەنەوە.