پشكنەری گشتی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژهەڵات و باكوری سوریا بە تایبەت كەمپی هۆل مەترسی سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی هەیە بە شێوەیەكی مەترسیدار.

پشكنەری گشتی ئەمریكا راپۆرتێكی لە بارەی رەوشی سوریاوە بڵاوكردوە و ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە كەمپی هۆل و رۆژهەڵات و باكوری سوریا وایكردووە هەڵاتنی بە كۆمەڵی ئەندامانی رێكخراوی داعش و خێزانەكانیان رویداوە. 

دەشڵێت، 15 هەزار بۆ 20 هەزار ئەندام و خێزانی داعش بەهۆی پشێویەكانی سوریا دەرفەتیان قۆستوەتەوە و رایانكردووە و تێكەڵ بە كۆمەڵگە بوون و نادیارن. 

راشیگەیاند، زیاتر لە هەزار و 500 ئەندامی داعش لە زیندانی شەدادی لە نزیك حەسەكە هەڵاتوون و ئەمەش هەڕەشەیەكی مەترسیدارە و دەرفەتێكی زێڕینە بۆ داعش بۆ رێكخستنەوەی ریزەكانی لە بیابانەكانی سوریا و سەر سنوری عیراق.