سەباح نوعمان: رێگە نادەین هیچ لایەنێك ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی عیراق
ئاکام
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، پلانە ئەمنییەكانی وڵات گۆڕانكاری ریشەیییان بەسەردا هاتووە و رێگە نادەن هیچ لایەنێك ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵات.
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، ئاسایش دەبێت لە خزمەتی هاووڵاتیدا بێت نەك ببێتە هۆی بێزاركردن و حكومەت وازی لە فەلسەفەی كۆن هێناوە و پشت بە چەمكی ئاسایشی زیرەك و پێشكەوتوو و تەكنەلۆژیای سەردەم دەبەستێت.
دەشڵێت، سنورەكانی عیراق بە تەواوی لە رێگەی سیستمی چاودێریی پێشكەوتوو بەڕێوەدەبرێت و بەرەوپێشچون هەیە لە سیستمی بەرگری ئاسمانی و رێگە بە هیچ لایەنێك نادات هەڕەشە لە ئاسایشی عیراق بكات و كێشە و ئاستەنگ بۆ سەقامگیریەكەی دروست بێت.



