ترەمپ رەشنوسی رێككەوتنی كۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران رەوانەی هاوپەیمانەكانی دەكات
یەحیا
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦
ماڵپەڕی ئەكسیۆس رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی ئاشتی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان وڵاتەكەی و ئێرانی ئاڕاستەی چەند هاوپەیمانێكی كردووە، لەوانەش ئیسرائیل.
ئەكسیۆس دەڵێت، ڕەشنووسەكە مەرجی كردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی 30 ڕۆژدا، هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران و ئازادكردنی 12 ملیار دۆلار لە داراییە سڕكراوەكانی تاران لەخۆدەگرێت، لەبەرانبەر دەستپێكردنی دانوستانی 60 ڕۆژە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتیدا.
لای خۆیەوە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، لایەنەكان لە رێككەوتن نزیكن، بەڵام هێشتا ناكۆكی لەسەر داڕشتنی بڕگەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم ماوە.
لە ناوخۆی ئێرانیشدا، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵا داوای یەكڕیزی كردوەو ڕایگەیاندووە، ئەمریكا و ئیسرائیل دەیانەوێت وڵاتەكەیان چۆك پێدابدەن.



