سوپای پاسداران: لە 24 سەعاتی رابردوودا 24 كەشتیی جۆراوجۆر بە گەروی هورمزدا تێپەڕیون
یەحیا
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦
سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 24 كەشتیی جۆراوجۆر، دوای وەرگرتنی مۆڵەت و بە هاوئاهەنگی و دابینكردنی ئاسایش لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە، لە گەرووی هورمز تێپەڕیون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا كە ئاژانسی ئیسنا بڵاویكردووەتەوە، جەخت لەوە كراوەتەوە، كۆنترۆڵی زیرەكانەی گەرووی هورمز بە دەسەڵات و بەهێزییەوە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بەردەوامە.
هۆشداری توندیشی داوە كە هەر جۆرە دەستدرێژی و سەرپێچییەك لەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا، بە توندی و بە لێدانی كوشندە وەڵام دەدرێتەوە.
لای خۆیەوە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا عومانیەكەی تاوتوێی رەوشی گەرووی هورمز و بەڕێوەبردنی دواڕۆژی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەیان كرد و جەختی كردەوە كە تاران پێشوازی لە راوێژكاری و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی هاوسێ دەكات.



