بۆ یەكەمجار روسیا بە رەسمی دەستی كرد بە تاقیكردنەوە لەسەر ڤاكسینی دژە پیریی
هەساو ئەمیر
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦
بۆ یەكەمجار روسیا بە رەسمی دەستیكرد بە تاقیكردنەوە لەسەر ڤاكسینی دژە پیریی و دەیەوەێت تا ساڵی 2028 ڤاكسینەكە بەرهەم بهێنێت.
دێنیس سیكیسینسكی، جێگری وەزیری زانستی روسیا رایگەیاند، بۆ یەكەمجار بە رەسمی لە تاقیگەدا دەستیان كردووە بە تاقیكردنەوە بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینێك بە ناوی دژە پیریی، كە ئامانج لێی هێواشكردنەوەی پیربوونی خانەكانی جەستەیە لەڕێگەی پەكخستنی وەرگری رەیج كە لێپرسراوە لە گۆڕانكارییەكانی تەمەن.
دێنیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژانەدایە كە ساڵی رابردوو روسیا بودجەیەكی تایبتەتی بە بڕی 26.4 ملیار دۆلار بۆ تەرخانكردووە، كە ئامانجی سەرەكی لێیان رووبەڕوبوونەوەی قەیرانی دیمۆگرافیای دانیشتوان و زۆربوونی رێژەی بەساڵاچوونە.
هەر لەو بارەیەوە تاتیانا گۆلیكۆڤا جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا ئاماژەی بەوە كردووە، پلانی روسیا بەو جۆرەیە كە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوو و لەنێوان ساڵانی 2028 بۆ 2030دا دەست بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە بكات.



