عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و دەڵێت: جەژنی قوربان لە خۆتان و تەواوی گەلە ئازیزەکەمان پیرۆز دەکەم.

دەقی پەیامەکە: 

بەڕێز
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سڵاوی خواتان لێبێت

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و بەرزترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و رۆڵەکانی گەلە ئازیزەکەمان دەکەین؛ لە خودای باڵادەست دەپاڕێینەوە کە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی و بەرەکەت بۆ وڵاتە خۆشەویستەکەمان و هیوای تەندروستییەکی باشیشتان بۆ دەخوازم و دواکارم یەزدانی مەزن هەموومان سەرکەوتوو بکات بۆ خزمەتکردنی نیشتمانە ئازیزەکەمان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خۆشی

بەغداد ئایاری 2026

عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان