شەفافیەت: بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتی ئەم هەفتەیە بە رێژەی زیاتر لە ٪98 كەمیكردووە
ساکۆ
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان نزیكەی 273 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی زیاتر %98 كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان، بڕی 273 ملیۆن و 267 هەزار و 700 دینار بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە رێژەی زیاتر %98 كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات 17 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت دەشڵێت، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە بە رێژەی ٪100 بەشێوەی نەختینەیە.



