رۆژی پێنجشەممە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عەمرەی کوردستان راگەیاند: رۆژی 4-6-2026 یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان، کە ژمارەیان هەزار و 27 حاجیە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە کوردستان.
وتیشی. ئەو دەنگۆیانە کە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان،   گوایە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە 10-6-2026 دەگەڕێنەوە، راست نین و زانیاری دروست و تەواو لە لایەن وتەبێژی حەج و عەمرەی کوردستانەوە رادەگەیەنرێت.
کاروان ستونی ئەوەشی خستەڕوو، کە تا ئێستا دوا کاتی گەڕانەوەی حاجیان دیاری نەکراوە، حاجیان دوای تەواوبوونیان لە شاری مەککە ماوەی چوار رۆژ لە شاری مەدینە دەمێننەوە ئینجا بەرەو کوردستان دەگەڕێنەوە.