موجتەبا خامنەیی: ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن لە ناوخۆی ئێران دووبەرەكی دروست بكەن
محەمەد رزگار
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦
موجتەبا خامنەیی دەڵێت: ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵدەدەن دووبەرەكی لە ناوخۆی ئێران دروست بكەن و داوای چارەسەركردنی كێشە ئابورییەكانی وڵاتەكەشی دەكات.
موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە پەیامێكدا كە لە تەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەكەی بڵاوكرایەوە، رایگەیاند، پیلانی دوژمن دوای شكستە سەربازییەكانیان، دروستكردنی دووبەرەكی و لێكترازانە بۆئەوەی گەلی ئێران ملكەچ بكەن، وتیشی، ئەمریكا و ئیسرائیل دەیانەوێت لە رێگەی فشارە ئابورییەكان و گەمارۆی میدیاییەوە سەقامگیریی ئێران تێكبدەن.
موجتەبا خامەنیی داوای لە پەرلەمانی ئێرانیش كردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت، سەرنجی تەواو بخەنە سەر چارەسەركردنی كێشە ئابورییەكانی ئێران و باشتركردنی بژێوی خەڵك، جەختیشیكردووەتەوە، دەبێت بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بخرێنە سەروو بەرژەوەندییە حزبی و سیاسییەكان و هەمووان كار بكەن بۆ پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی.



