دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند سێ چینی سەرکردایەتی ئێران کۆتاییان پێهاتووە و نەگەنە رێککەوتن لەگەڵ تاراندا رەنگە جەنگ دزیان دەستپێبەنەوە. 

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێران لەناو ببەن و لە ئێستادا دراوی ئێرانی هیچ بەهایەکی نەماوە.

لە درێژەی قسەکانیدا هۆشداری دا، کە ئەگەر نەگەنە رێککەوتنێکی نوێ، رەنگە جەنگی دژ بە ئێران دەستپێبکەنەوە، هەرگیز ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئەمریکاش، سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر سەرکەوتنەکانی کابینەکەی و رایگەیاند، کە رێژەی تاوان لە وڵاتەکەدا بەراورد بە 25 ساڵی رابردوو بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.

سەبارەت بە دۆسیەی کۆچبەرانیش، جەختیکردەوە، کە سنوورەکانیان بە باشی داخستووە و هەر کەسێک بە نایاسایی بێتە ناو خاکی ئەمریکاوە دەری دەکەن.