موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعەکان جیابونەوەی هێزەکانی سەرایا سەلامی لە رەوتی نیشتمانی شیعە راگەیاند
بڵند
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦
له بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانیی شیعە موقته‌دا سه‌در، جیابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزە چەکدارەکانی"سه‌رایا سه‌لام"ی له ره‌وته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌م هه‌نگاوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی نیشتمان و بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌یه كه روبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه، به جۆرێک كه ئه‌م هێزه سه‌ربازییه به ته‌واوه‌تی ده‌خرێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ئه‌و لایه‌نه رەسمیانەی كه به‌رپرسن لە رێکخستنە سه‌ربازییه‌كان.
به‌پێی ئەو راگەیەندراوەی كه له هه‌ژماری رەسمی خۆی لە ئێکس بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیار دراوه ته‌واوی لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌ر به "سه‌رایا سه‌لام" بگوازرێنه‌وه بۆ ناو پرۆژه‌ی (البنيان المرصوص)، به مه‌رجێک هیچ جۆره باره‌گا، چه‌ك، پۆشاكی تایبەتی سه‌ربازی یان ناونیشانێكی جیاوازیان نه‌مێنێت.
سه‌در سوپاسی هه‌وڵ و "جیهادی" هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌رایا سه‌لامی كردووه و هیوای خواستووه لێخۆشبوو‌ن هه‌بێت بۆ هه‌ر كه‌سێک كه نه‌یتوانیوه خۆی له‌گه‌ڵ دیدگا ئاینی، عه‌قیدی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌واندا بگونجێنێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در هیوای خواستووه كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی حه‌شدی شەعبی خۆیان له فه‌رمان و هه‌ژموونی حزبی و تائیفی داببڕن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسا بچه‌سپێت.



