بۆ لێپرسینەوە لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکیان کۆریای باشوور باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکەی بانگهێشت دەکات
بڵند
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦
حکومەتی کۆریای باشور رایگەیاند، کە باڵیۆزی ئێرانیان لە وڵاتەکەیان بانگهێشت کردوە، وەک ناڕەزایەتییەک دژی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی وڵاتەکەی.
کۆرای باشور بۆ لێپرسینەوە لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکیان، باڵیۆزی ئیرانی لە وڵاتەکەی بانگێشتکردوە و داوای رونکردنەوەیان لێکردوە، چونکە پیان وایە بە موشەکی ئێران کەشتییەکیان لە گەروی هورمزدا کراوەتە ئامانج.
ئەم بڕیارەی حکومەتی کۆریا لە کاتێکدایە کە نزیکەی چوار هەفتە لەمەوبەر، کەشتییەکی بارهەڵگری کۆریای باشوور لە گەرووی هورمزدا بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە کرایە ئامانج و زیانێکی زۆری پێگەیشت.
هەرچەندە بەرپرسانی کۆریای باشوور وردەکاری زیاتریان سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئاسایشی کەشتیوانی و ئازادی هاتوچۆی دەریایی گرنگییەکی گرنگ و حەیاتی بۆ سێئول هەیە.



