بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری گشتی  دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

دێرین لەتیف رەشید، وتویەتی هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی، خۆشەویستی، هاوبەشی و دڵخۆشی بۆ هەموو ماڵ و بنەماڵەکان و یەکریزی گەلەکەمان

هەرهاو ئاماژەی بەوەشکردوە، پیرۆزباییەکی تایبەت لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات، بەوپێیەی ئەم جەژنە بۆ ئەوان دوو جەژنە و هاوکات لەگەڵ جەژنی قوربان جەژنی بەسزا گەیاندنی تاوانباری ئەنفال عەجاج و بەدیهاتنی دوعاو ئاواتەکانیانە.

 

دەقی پەیامەکەی بەڕێوەبەری گشتی  دەزگای میدیایی کوردسات 

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانان و گەلی کوردستان و عیراق دەکەم.

هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی، خۆشەویستی، هاوبەشی و دڵخۆشی بۆ هەموو ماڵ و بنەماڵەکان و یەکریزی گەلەکەمان، هەروەها دەمەوێت پیرۆزباییەکی تایبەت لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان بکەم، بەوپێیەی ئەم جەژنە بۆ ئەوان دوو جەژنە، هاوکات لەگەڵ جەژنی قوربان جەژنی بەسزا گەیاندنی تاوانباری ئەنفال عەجاج و بەدیهاتنی دوعاو ئاواتەکانیانە.

جەژنی قوربان پەیامی قوربانیدان، لێبوردەیی و یەکگرتنە، و پێویستە هەمیشە ئەو بەها و مانایانە لە نێوان کۆمەڵگەکەماندا بپارێزین و بە بەهێزی بیهێڵینەوە. هیوادارم خوا ئەم جەژنە بکاتە جەژنی ئاسوودەیی، تەندروستییەکی باش و سەرکەوتن  بۆ هەمووان و کۆتایی ناخۆشییەکانبێت.