قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦
بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پەیامێکی بڵاوکردەوە
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەکردوە هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، ئاشتی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ناوخۆ و هەموو ئەو فەرمانبەرە بەڕێزانە دەکەم کە لە پشووەکانیشدا لە ئەرکدان.
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، لە خوای گەورە دەپارێینەوە حاجیان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، ئاشتی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو ڕۆژێکتان لە خۆشیدا بێت.



