سوریا شوێنی پاشماوەی چەکە کیمیایییەکانی ئەسەد رادەگەیەنێت
سەوسەن سەید
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦
سوریا دەستنیشانکردنی شوێنی پاشماوەکانی پڕۆگرامی نهێنیی چەکە کیمیایییەکانی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی، بەشار ئەسەدی راگەیاند.
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیایییەکان لە شاری لاهای، محەمەد قەتوب، رایگەیاند کە دەستنیشانکردنی شوێنەکان ماددەی سەرەتایی و ئەو تەقەمەنییانە دەگرێتەوە کە هاوشێوەی ئەو چەکانەن کە لە هێرشە کوشندەکانی گازی کیمیاییدا لە ماوەی ساڵانی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا بەکارهێنراون.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دەسەڵاتدارانی سووریا 18 کەسیان دەستگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت تێوەگلابێتن لە پڕۆگرامی چەکە کیمیایییەکاندا، کە لە نێوانیاندا بەرپرسی باڵای سەربازی، سیاسی و تەکنیکی هەن.



