سەرۆكی هەرێم و فەرماندەی گشتی هەسەدە، جەخت لەسەر لێكگەیشتنی لایەنە كوردییەكان لە سوریا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ دیمەشق دەكەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبوەوە، لە ددیارێكدا رەوشی سوریا و كورد و پێكهاتەكان لەو وڵاتە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر تاوتوێكران.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێكگەیشتنی لایەنە كوردییەكان لە سوریا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ دیمەشق كرایەوە.