ژمارەیەك لە وڵاتان سەپاندنی باج و رسومات بەسەر بازرگانیی و گەشتیاریی دەریایی نێودەوڵەتیدا رەتدەكەنەوەز.

ئوسترالیا، هندستان، ژاپۆن و ئەمریكا لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەكردووە، هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانی و گەشتیارییەكان و هەر رێكارێك رەتدەكەنەوە كە دژی یاساكانی دەریاوانی نێودەوڵەتی بێت.

ئەو چوار وڵاتە دژایەتی خۆشیان دەربڕیوە بۆ سەپاندنی هەر باج و رسوماتێك بەسەر تێپەڕبوونی كەشتییەكاندا لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو گرژیی و ئاڵۆزییانەی پەیوەستن بە جووڵەی دەریاوانی لە گەروی هورمز.

هەڵوێستەكەی ئەو وڵاتانە لە كاتێكدان، مشتومڕێكی نێودەوڵەتی توند و دانوستانی ناراستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران هەیە لەبارەی وەرگرتنی باج لەلایەن ئێرانەوە لە هەر كەشتییەك كە بە گەروی هورمزدا تێپەڕێت.