وەزارەتی گواستنەوە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تەکسیی رووباری لە بەغداد و هەشت پارێزگای تر راگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیردا کە پشت بە سێ تەوەرە دەبەستێت، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی گواستنەوەی رووباری و گەشەپێدانی کەرتەکانی گەشتیاری و ئابووری.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندن لە وەزارەتەکە رایگەیاند، تەوەرەی یەکەم بریتییە لە راگرتنی پڕۆژەکە لە شوێنە نوێیەکانی ناو پارێزگای ئەنبار بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی، کە قەزاکانی فەللوجە، رەمادی، حەبانییە و هیت دەگرێتەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی چالاکی گەشتیاری و دابینکردنی خزمەتگوزاریی نوێی گواستنەوە بۆ هاووڵاتییان.

زیادیشی کرد کە تەوەرەی دووەم تیشک دەخاتە سەر سەرلەنوێ کاراکردنەوەی پڕۆژەکە لەو پارێزگایانەی پێشتر بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە تێیدا راوەستابوو، کە بریتین لە بەسرە، واست، نەجەفی ئەشرەف و بابل.

رونیشیکردەوە کە تەوەرەی سێیەم خۆی لە ئامادەکردنی توێژینەوەی گشتگیری چۆنیەتی کارپێکردنی تەکنیکی و ئابووری دەبینێتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ کارپێکردنی پڕۆژەکە لە داهاتوودا لە پارێزگاکانی زیقار، نەینەوا و سەلاحەددین، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە گەشەپێدانی جووڵەی گەشتیاری و ئابووری.