سەرەڕای دەنگۆی نزیکبونەوەی ئەمریکا  و ئێران لە رێککەوتن، بەڵام میدیاکنی ئێران لە زاری فەرماندەی خاتمولئەنبیاوە رایانگەیاندوە، سوپای وڵاتەکە سیستمی نوێی بەرگریی خستوەتە خزمەتی سەربازییەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی دوژمن.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی ئێران لە زاری عەلی عەبدوڵایی، فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا بڵاویانکردەوە، کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خولی داهاتوی جەنگدا، بە بەکارهێنانی سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانی، زیاتر لە جاران روبەڕووی هێرشە ئاسمانییەکانی دوژمن دەبنەوە.

ئەم بانگەشیەی میدیاکنی ئێران لە کاتێکدایە، دوای یەکەمین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەسەربازیەکانی تاران، بەشێک لە سیستمی بەرگریی ئێرانی بە سەختی زیانی پێگەیشت، سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی ئێران لە لەین ئەمریکا  وئیسرائیلەوە، بەڵام لە شەڕی ئەم دواییاندا ئێران  توانی یەک فڕۆکەی جەنگیی جۆری F-18ی ئەمریکی بخاتە خوارەوە.

ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران لە زاری فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیاوە، کە بەرپرسی بەڕێوەبردنی جەنگە ئاماژەی بەوەکردوە، کە دوژمن چەندین جار بانگەشەی لەناوبردنی کەرتی سەربازیی ئێرانی لە بوارەکانی دەریایی، ئاسمانی و موشەکیدا کردووە، بەڵام ئەوان هەمیشە لە مەیداندا نیشانیان داوە کە تواناکانیان ماون و تا کۆتایی شەڕ دەکەن و شکستیان بەسەردا دەسەپێنن.