باڵیۆزی توركیا لە عیراق رایگەیاند هەوڵی زیادكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عیراق دەدەن و بەمنزیكانەش كۆتایی بە دۆسیەی وەرگرتنەوەی داعشەكانی وڵاتەكەیان دەهێنن. 

ئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، عیراق پێنجەم گەورەترین هاوبەشە بۆ توركیا و هاوردەی توركیا بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە  12.3 ملیار دۆلار، هەوڵیش دەدەن قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ماوەی ساڵێكدا بۆ 30 ملیار دۆلار بەرز بكەنەوە. 

لەبارەی رەوشی ئەمنییشەوە ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان لە هەماهەنگیدان بۆ وەرگرتنەوەی داعشە توركەكان كە لە عیراق دەستگیركراون، پێشبینی ئەوەشی كردووە ئەمنزیكانە ئەو دۆسیەیە كۆتایی پێبێت و داوایكردووە وڵاتانی تریش ئەو هەنگاوە بنێن.