حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە بۆنەی جەژی قوربانی پیرۆزەوە، لە سبەینێ سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تا رۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026) پشوی رەسمی دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردوەتەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، رۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تا رۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی رەسمی دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پشوەکە  فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و رۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی رەسمی دەست پێ دەکاتەوە.