بەریتانیا ئامادەیی نیشان دەدات بۆ لابردنی مینەكان لە گەروی هورمز
کەژان
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
بەریتانیا و ئەمریكا ئامادەكاری بۆ كردنەوەی گەروی هورمز دەكەن و ناتۆش پشتیوانییان دەكات.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، ژێردەریاییەكانی وڵاتەكەی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هەڵگرتنەوەی مین لە گەروی هورمز دەكەن لە حاڵەتی پێویستدا.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ واشنتۆن دووپاتكردەوە بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی گەروی هورمز بەرووی هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتیدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پاراستنی ئازادیی كەشتیوانی هێڵێكی سوورە و بەریتانیا لە بەرانبەر سیاسەتی داخستنی گەرووە نێودەوڵەتییەكان بێدەنگ نابێت.



