هۆشداریی بەپەلە دەدرێت لەبارەی تەشەنەسەندنی زیاتری تای خوێنبەربوون لە عیراق
شنیار
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
لەگەڵ نزیكبونەوەی هاتنی وەرزی هاوین حاڵەتەكانی توشبون و گیان لەدەستدان بە تای خوێن بەربون لە عیراق لە زیادبوندان و لە پارێزگای زیقار 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 41 حاڵەتی توشبون تۆماركراون .
راپۆرتە تەندروستییەكان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون دەكەن لە عیراقدا دەكەن، بەجۆرێك لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لە پارێزگای زیقار 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 41 حاڵەتی توشبون تۆمار كراوە ئەوەش بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی عیراق .
هەروەها لە ناحیەی گەیارە لە نەینەوا لە ماوەی كەمتر لە سێ رۆژدا دوو گەنجی تەمەن 20 و 24 ساڵ تووشی تای خوێن بەربوون .
دكتۆر عەلی عەبدولحسێن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە زیقار دەڵێت، پێویستە لایەنە حكومی و تەندروستییەكان پێش هاتنی جەژنی قوربان هەنگاوی خێرا بنێن بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەكە.



