مەسرور بارزانی: بەغداد بەڵێنی داوە ئەمرۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكات
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەغداد بەڵێنی داوە ئەمرۆ موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكات.
لە وەڵامی پرسیارێكی بێستون سەلام پەیامنێری كوردسات نیوز، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ، بەغداد بەڵێنی داوە ئەمرۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات .
لای خۆیەوە چنار دەربەندی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، رێككەوتنێك هەیە لەنێوان بەغداد و هەرێم بۆ ناردنی موچەی هەرێم كە پێویستە هەرێم داهاتی نانەوتی رەوانە بكات، بەڵام لە ئێستادا هەوڵێك هەیە بە بێ داهاتی نانەوتیش موچە پێش جەژنی قوربان رەوانەی هەرێم بكرێت.



