خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی محەمەد عەلی عەبدوڵا بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی کاک (محەمەد عەلی)، زۆر غەمباربووم.

پرسەو سەرەخۆشی لە دکتۆر شێرکۆ و خێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.