ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام دەدەن.

ئایشەگوڵ دۆغان دووپاتی كردەوە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قورباندا، تێدەكۆشن تاوەكو ئەم جەژنە بكەن بە جەژنێكی ئاشتییانەو ئەمڕۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دەدەن.

لای خۆیەوە سەزای تەمەلی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵی دەچنە دوورگەی ئیمراڵی كە لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سەنجەر و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پێكدێت.

دوایین جار، وەفدەكە لە 27ی ئادار دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە.