بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ موچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم بنێردرێت.

بێستون سەلام پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژن موچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم بنێردرێت، رێکارەکانی ناردنی موچە گیراوەتەبەر و وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندووە کە موچە بۆ هەرێم دەنێرن.

سەبارەت بە داهاتی نانەوتیی هەرێم، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: حکومەتی هەرێم بەڵێنی داوە کە داهاتی نانەوتی دوای مانگی پێنج بنێرێت چونکە هێشتا مانگ کۆتایینەهاتووە و نازانرێت داهاتەکە چەند دەبێت.