سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: پێویستە بە هیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت ئێران چەکی ئەتۆمی گەشە پێبدات
سەوسەن سەید
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کیەر ستارمر، ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند کە حکومەتەکەی لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیدا کاردەکات بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی ئێستا و گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی درێژخایەن بۆ قەیرانی ئێران.
ستارمر جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستییەکی بەپەلەی بە رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە هەیە بۆ کۆتایهێنان بە ململانێ سەربازییەکان، بە شێوەیەک کە کردنەوەی گەروی ستراتیژیی هورمز مسۆگەر بکات، لەگەڵ دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانیی دەریایی و بازرگانیی جیهانی تێیدا، بێ هیچ کۆتوبەند و مەرجێک.
لەسەر ئاستی ئەمنیش، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵوێستی رژدی و توندی وڵاتەکەی بەرانبەر بە تەماحە سەربازییەکانی تاران دووپاتکردەوە و رایگەیاند، زۆر پێویستە کە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە ئێران نەدرێت چەکی ئەتۆمی گەشە پێبدات یان ببێتە خاوەنی، ئەمەش لە پێناو مسۆگەرکردنی سەقامگیریی ناوچەکەدا.



