خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحەمەد پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی د. جوان ئیحسان بەبۆنەی کۆچی دوایی براکەی محەمەد ئیحسان کرد و دەڵێت: بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی کاک محەمەد، زۆر غەمباربووم. 

دەقی پەیامەکە: 

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی کاک (محەمەد)، زۆر غەمباربووم. 

پرسەو سەرەخۆشی لە دکتۆرە جوان و خێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد