رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ئێران 20٪ی توانای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکای لەناوبردووە
بڵند
٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
رۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرونۆت"ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمریکا لە میانی روبەڕووبوونەوەکانیاندا لەگەڵ ئێران، تووشی زیانی گەورە بوونەتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 24 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی لە جۆری "MQ-9 Reaper" لەدەستداوە کە تێچووەکانیان یەکجار زۆرە.
بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی رۆژنامەکە، لەناوچونی ئەو 24 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە یەکسانە بە لەدەستدانی 20٪ی کۆی گشتیی توانای سوپای ئەمریکا لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیدا، کە زیانێکی دارایی بە بڕی نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە حکومەتی ئەمریکا داوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، لە ئێستاشدا واشنتۆن لە رێگەی ئیمزاکردنی گرێبەستی گرانبەهاوە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکاندا، هەوڵی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە دەدات.
گەرجی تائێستا ئەم زانیاریانە حکمەتی ئەمڕیکا رەتی دەکاتەوە، بەڵام رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بەهۆی بەرپەرچدانەوە و تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە لە کاتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکاندا خراونەتە خوارەوە، یان لە رێگەی ئەو هێرشە موشەکییانەوە تێکشکێنراون، کە ئێران ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای کردوون و لەناو فڕۆکەخانەکاندا لەناوی بردوون.



