دادگایەكی توركیا لە بڕیارێكی لەناكاودا ئۆزگور ئۆزەلی لە سەرۆكایەكی جەهەپە دوور خستەوە و كەمال كلچدارئۆغڵوی كردەوە بە سەرۆكی ئەوپارتە.

 دادگای ئەنقەرە لە بڕیارێكی كتوپڕی لە دژی سەركردایەتیی ئێستای پارتی گەلی كۆماری-جەهەپە 38ـەمین كۆنگرەی ئاسایی پارتەكەی بە "پووچەڵ " لەقەڵەمدا و بەوەش بڕیاری پێشووتری دادگای 42ی بنەڕەتیی یاسای شارستانیی ئەنقەرەی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی بڕیارەكە، ئۆزگور ئۆزەل و تەواوی دەستەی بەڕێوەبردنی حزبەكە لە ئەنجومەنی سەركردایەتی، ئەنجومەنی ناوەندی بڕیار و ئەنجومەنی دیسپلین، بە شێوەیەكی كاتی لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە.

دادگاكە بڕیاریشیداوە، تا یەكلابوونەوەی دۆسیەكە، كەمال كلچدارئۆغڵو و ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنەكان بگەڕێنەوە سەر ئەركەكانیان و سەركردایەتیی حزبەكە بگرنەوە دەست.

جەختیشیكردووەتوە، بڕیارەكە كۆتایی نییە و لایەنەكان دەتوانن لە ماوەی دوو هەفتەدا لە دادگای باڵای توركیا تانەی لێبدەن.