پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد، دزیان لە باخەکانی سیتەک کردوە
بڵند
٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، مەفرەزەکانیان توانیویانە، دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە دزیان لە چەند باخێکی سیتەک کردووە و دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیک لەو کەلوپەلەی دزیویانە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
پۆلیسی سلێمانیی رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەک سکاڵایان تۆمارکرد کە دزی لەباخەکانیان کراوەو چەندین کەلوپەلی جۆراوجۆریان لێ دزراوە، بە بڕیار دادوەر دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە و بەدوداچونەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەکەوە دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر کەلوپەلە دزراوەکاندا.
پۆلسیس سلێمانی دەشڵێت؛ لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (443) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون، لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



