ئامێرێکی لێزەر فڕۆکەخانەیەکی ئوسترالیا چۆڵ دەکات و تیمی تەقەمەنی دەهێنێتە سەرخەت!
سەوسەن سەید
٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
فڕۆکەخانەی ئەڤالۆن لە ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوسترالیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێکی چۆڵکرا و تیمی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی بانگهێشت کران، ئەمەش دوای گومانکردن لە تەنێکی نامۆ لە کاتی پشکنینی ئەمنیدا، کە لە کۆتاییدا دەرکەوت تەنها ئامێرێکی لێزەری لادانی موو بووە، وەک ئەوەی «ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی» بڵاوی کردووەتەوە.
پۆلیسی ڤیکتۆریا لە راگەیەندراوێکدا بە «ئاژانسی فەرەنسی» راگەیاندووە: تیمی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی پشکنینیان بۆ تەنێکی گومانلێکراو کردووە و دەرکەوتووە کە ئامێرێکی لێزەری لادانی مووە.
پشکێنەری بەوەکالەت، نیک ئۆبرگانگ، رونی کردەوە کە تەنە گومانلێکراوەکە و دەفرێکی شوکولاتەی گەرم، لەسەر قایشی گواستنەوەی کاتەکان جێهێڵدرابوون تا ئەو کاتەی پۆلیس بانگکرا.
وتیشی: ئەو کەسەی جانتاکەی پێبوو، لە سەرەتادا هاوکارمان نەبوو، ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی کارەکان کەمێک قورس ببن.
ئەم روداوە بووە هۆی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی چەند گەشتێکی ئاسمانی.
دواتر، هیچ تۆمەتێک ئاراستەی پیاوەکە نەکرا، و لە درەنگانی هەمان رۆژدا فڕۆکەخانەکە داخرایەوە و بەڕوی گەشتیاراندا کرایەوە.



