سەرۆكی ئەمریكا: بەمزووانە لەگەڵ سەرۆكی تایوان كۆدەبمەوە
هەساو ئەمیر
٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەمزووانە لەگەڵ سەرۆكی تایوان كۆدەبێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كۆشكی سپی تاوتوێی فرۆشتنی چەكی نوێ بەو دوورگە دیموكراتە دەكات.
ترەمپ ئاماژەی بەوە كردووە هەفتەی رابردوو لە پەكین كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆكی چین هەبووە و پرسی تایوان یەكێك بووە لە بابەتە سەرەكییەكانی كارەكانی.
ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە كە فرۆشتنی چەكی زیاتر بە تایوان پەیوەستە بە هەڵوێستی چینەوە و وەك كارتێكی بەهێزی فشار و دانوستان لەلایەن واشنتۆنەوە بەكاردەهێنرێت.
تایوان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی ئەگەریی چین، بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە هاوكارییەكانی ئەمریكا دەبەستێت، لەكاتێكدا واشنتۆن هێشتا هەڵوێستێكی ناڕوونی هەیە سەبارەت بە دەستوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕدا.



