بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات سمپۆزیۆمی بەشی دیزاینی ناوەوە بەڕێوەدەچێت
محەمەد رزگار
٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات ئەمڕۆ سمپۆزیۆمی بەشی دیزاینی ناوەوە لە ژێر ناونیشانی Interior Nexus: Bridging Interior Design Education & Industry Innovation بەڕێوەدەچێت.
ئەم سمپۆزیۆمە سەکۆیەکی زانستی و پیشەییە بۆ بەستنەوەی جیهانی ئەکادیمی بە بازاری کار و داهێنانەکانى پیشەسازییەوە، کە تیایدا چەندین پانێل و بابەتی گرنگ لەلایەن پسپۆڕانەوە پێشکەش دەکرێن.
سمپۆزیۆمەکە ئەمڕۆ لە پەیمانگەی تەکینیکی کوردستان لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب لە بەرزایەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەوپەڕی رێز و خۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکات بۆ ئامادەبوون لە سمپۆزیۆمی بەشی دیزاینی ناوەوە.




