پزیشکیان: ناچارکردنی ئێران بە ملکەچکردن خەیاڵێکی پوچە
محەمەد رزگار
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦
لە کاتی بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی توندی سەبارەت بە رەتکردنەوەی هەڕەشەکان و پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئێران هەمیشە پابەندی بەڵێنەکانی بووە و هەموو رێگەیەکی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی رێگری لە هەڵگیرسانی جەنگ بکات.
پزیشکیان جەختیکردەوە، "لەلای ئێمەوە هەموو دەرگاکان کراوەن"، بەڵام هۆشداریشیدا و وتی: "هەوڵدان بۆ ناچارکردنی ئێران بە ملکەچکردن لە رێگەی زۆرەملێ و هەڕەشەوە، تەنها خەیاڵە.
لە درێژەی پەیامەکەیدا هاتووە، "رێزگرتن بەرانبەر لە دیپلۆماسیدا، بژاردەیەکی ژیرانەتر، سەلامەتتر و رێگریکردنە لە جەنگ."
ئەم لێدوانەی پزیشکیان لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە و لایەنەکان لەسەر پرسی رێککەوتنی نوێ و گەمارۆکان بۆچوونی جیاوازیان هەیە.



