سەعدی ئەحمەد پیرە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، هەرێم و عیراق دەکات و دەشڵێت، " یەكێتی بەهەموو شێوەیەك دوو ئیدارەیی رەتدەكاتەوە".

سەربەخۆیی کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەی پرسی رۆژی کوردسات نیوز رایگەیاند: هیچ لایەنێكی كوردی سەربەخۆیی رەتنەكردووەتەوە، پێویستە پێكەوەبین بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان سەر هەرێم.

رۆڵی سەرۆک مام جەلال

سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال دەڵێت: سەرۆك مام جەلال رۆڵێكی سەرەكی دەبینی لەچارەسەركردنی كێشەكان.

دووئیدارەیی

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەبارەت بە دووئیدارەیی دەڵێت: یەكێتی بەهەموو شێوەیەك دوو ئیدارەیی رەتدەكاتەوە و رێگەی پێ نادات، دوو ئیدارەیی ئەزمونێكی تاڵ و شكستخواردووە، بەڵام پارتی بەكردار كار بۆ دوو ئیدارەیی دەكات، هەروەها پارتی دەیەوێت بە سیاسەتی براگەورەیی و برابچوكی مامەڵە بكات.

کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو

سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەدا: سەرۆك بافڵ پێشوازیكرد لەدەستپێشخەرییەكەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین، هەروەها سەرۆك بافڵ راستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ رێككەوتنەكات دەكات.

کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان

سەبارەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، سەعدی پیرە دەڵێت: دواجار دەبێت یەكێتی و پارتی پێكەوە پەرلەمان كارابكەنەوە.

چەکەکانی ئەمریکا

هەروەها سەبارەت بە چەکەکانی ئەمریکا، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: كاری حكومەتی هەرێمە چارەنووسی چەكەكانی ئەمریكا یەكلایی بكاتەوە.