ئەنجومەنی دادوەری عیراق بڕیاری سەپاندنی باجی بەسەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێتدا هەڵوەشاندەوە
کەژان
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی پارە بە ناوی كرێی خزمەتگوزاری بە رێژەی 20% لەسەر كارتی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێدا نادەستوورییە و هەڵیوەشاندەوە.
ئەو بڕیارەی دادگا دوای پێداچوونەوە هات بەو تانە یاساییەی كە لەلایەن بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی رێپێدراوە بۆ پەیوەندییەكانی عیراق پێشكەش كرابوو.
ئەنجومەنەكە جەختی كردووەتەوە، لە دەستووری عیراق، سەپاندنی هەر جۆرە باج و رسوماتێك تەنها لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی یاساداناندایە واتە ئەنجومەنی نوێنەراندایە و نابێت بەبێ یاسا هیچ باجێك بسەپێنرێت.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، دەستەی راگەیاندن و گەیاندن بۆ دەركردنی ئەو بریارە پشتی بە ڕێنماییەكی ئەنجومەنی وەزیران بەستووە كە لەسەردەمی حكومەتی كاربەڕێكەردا دەرچووە، لە كاتێكدا حكومەتی كاربەڕێكەر لە ڕووی یاساییەوە هیچ دەسەڵاتێكی نییە بڕیارێك دەربكات كە باری دارایی نوێ و قورسایی بخاتە سەر شانی هاووڵاتیان.



