مەڵبەندی دیراساتی یەكێتی بڕوانامەی دبلۆمی كاری حزبی بە 101 كادر بەخشی
هەساو ئەمیر
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی كادیرانی سەر مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێورەسمی دەرچوونی بۆ 101 بەشداربووی خولی دبلۆمی كاری حزبی ئەنجامدا كە تێیدا بەشداربووان بڕوانامەی دبلۆمی كاری حزبییان پێ بەخشرا كە لە ئاستی بڕوانامەی بەكالۆریۆسدا هەژمار دەكرێت.
دكتۆر یوسف گۆران ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: دڵخۆشن لەدوای 10 ساڵ جارێكی تر خولێكی دیكەی خوێندكاران بڕوانامەی دیبلۆمی كاری حزبیان پێبەخشرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم خولەدا 101 خوێندكار كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 28 ساڵدا بووە، لە سەرجەم شارەكانی كوردستانەوە بەشدار بوون.



