بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە پارێزگای مەڵاتی باكووری كوردستانی هەژاند
لازیا عەلی
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر پارێزگای مەڵاتی باكووری كوردستانی هەژاند.
سەنتەری بوومەلەرزە زانی ئی ئێم ئێس سی بۆ ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە بەپێی پێوەری رێختەر ناوچە سنورییەكانی نێوان باكوری كوردستان و سوریای هەژاندووە.
ناوەندەكە ئاماژەی بەوە كرد، رەوشەكە لە ژێر چاودێریدایە بۆ زانینی هەر زیانێكی گیانی یان ماددی تر كە لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەوە بكەوێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ناوچەكە بە هۆی هەڵكەوتەی جوگرافی پێشتر چەندین جار رووبەڕووی كارەساتی سروشتی هاوشێوە بووەتەوە و زیانی بەرچاوی پێگەشتووە.



