پەیامنێری کوردسات نیوز: پێش جەژن موچە دابەش ناکرێت
سام
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦
وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم دەچێتە بەغداد و لیستی موچەی مانگی پێنج و چەند وردەکارییەکی دیکە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە 24 سەعاتی داهاتوودا وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغداد و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی چوار لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی: سەرچاوەیەک پێی راگەیاندووەم کە تا پێش جەژن داهاتی نانەوتی کۆبکەینەوە، چونکە نازانین ئەم مانگە بەغداد چەند داهاتی نانەوتیی دەوێت، بۆیە بە هیچ شێوەیەک پێش جەژن موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم دابەش ناکرێت.



