وەزیری دەرەوەی ئێران: وەڵامی چاوەڕان نەكراومان دەبێت بۆ هەر هێرشێك كە بكرێتە سەرمان
کەژان
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامی چاوەراننەكراویان دەبێت بۆ هەر هێرشێك كە بكرێتەوە سەر وڵاتەكەی.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نووسیویەتی، دوای چەند مانگێك لە دەستپێكردنی جەنگ دژی ئێران، كۆنگرێسی ئەمریكا دانی بە لەدەستدانی دەیان فڕۆكەدا ناوە لە كاتی جەنگی دژی ئێراندا.
جەختیشی كردەوە، هێزە چەكدارەكانی ئێران توانای خۆیان لە خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییە پێشكەوتووەكاندا سەلماندووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆسەر وڵاتەكەی وتی، گەرانەوە بۆمەیدانی جەنگ و دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆسەر وڵاتەكەی بە توانای سەربازی نوێ وەڵام دەدرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیكردەوە، وڵاتەكەی سوودی لەو زانیارییانە وەرگرتووە كە لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەكانی ئەم دواییەدا بەدەستی هێناون.



