تەندروستیی لوبنان: ژمارەی كوژراوانی هێرشەكانی ئیسرائیل گەیشتە 3042 كەس
سەعید
١٩ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، نوێترین ئاماری قوربانیانی وڵاتەكەی بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشە چڕەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر وڵاتەكە لە 2ی ئاداری رابردووەوە، تا ئێستا سێ هەزار و 42 كەس كوژراون.
وەزارەتەكە رونیشیكردەوە، ژمارەی بریندارانی ئەو هێرش و بۆردومانە بەردەوامانەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی لوبنان، گەیشتووەتە نۆ هەزار و 301 كەس.
ئەم ئامارانە لە كاتێكیشدان، كە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی لوبنان زیانی مرۆیی و ماددی گەورەیان لێكەوتووەتەوە.



