ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای روس ئەتۆمی روسیا لە چەند هەفتەی داهاتوودا پسپۆڕە ئەتۆمییەكانی دەگەڕێنێتەوە بۆ وێستگەی ئەتۆمی بوشەهری ئێران.

كۆمپانیای "روس ئەتۆم" سەدان كارمەندی لە وێستگەی بوشەهر هەیە و دوو یەكەی نوێ  وێستگەكە بەڕێوەدەبات، بەڵام  لە كۆتاییەكانی مانگی ئادار بەهۆی بۆردومانكردنی وێستگەی بوشەهر لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە، پسپۆڕە ئەتۆمییەكانی لەو وێستگەیە كشاندەوە.

وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر توانای بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات كارەبای هەیە و تەنها وێستگەی ئەتۆمیی ئێرانە، كە روسیا  بەشدارە لەبونیادنان و كارپێكردنی.