موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاند یەکێک لە دەستکەوتەکانیان، لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەربە ئێران بەرزبوونەوەی توانای ئێرانە بۆ ئاستی دەسەڵاتێکی گەورە و کاریگەر

ئاماژەی بەوەشکردوە، زیادبوونی هەوڵی چالاکانی جەماوەری و بەرەوپێشبردنی کولتوری منداڵبون دەتوانێت شارستانیەتێکی نوێی ئێرانی ئیسلامی دروستبکات

لە نوێترین پەیامیدا، موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاندوە، لە دەستکەوتە بەنرخەکانی بەرگریی کردنیان لە دژی ئەمریکا  وئیسرائیل یەک خستنی گەل وبەرزبوونەوەی توانای ئێرانە بۆ ئاستی دەسەڵاتێکی گەورە و کاریگەر.

موجتەبا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو رەوشەی ئێستا پەیوەندی راستەوخۆی بە پرسی دانیشتوانەوە هەیە و پرسی پێویستی زیادکردنی ژمارەی دانیشتووان هەندێک جار لە روانگەی پێویستی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەموکوڕیانەی کە لە ئەنجامی هەندێک سیاسەتی رابردووەوە هاتوونەتە ئاراوە سەیر دەکرێت.

دەشلێت؛ نەتەوەی گەورەی ئێران دەتوانێت لە داهاتوودا رۆڵی گەورە ببینێت و هەنگاوی گەورە بەرەو دروستکردنی شارستانیەتێکی نوێی ئێرانی ئیسلامی بنێت، بۆیە زیادبوونی هەوڵی چالاکانی جەماوەری لە بواری دانیشتوان و بەرەوپێشبردنی کولتوری منداڵبوون دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر دەستەبەرکردنی ئەم داهاتوو گەشە.