كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو تاوەباران و هەورەبروسكە زۆرینەی ناوچەكان دەگرێتەوە
١٩ی ئایاری ٢٠٢٦
كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمشەو تاوەباران و خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچە جیاجیاكان و سەنتەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە شاخاوییەكان، تاوەباران و هەورەبروسكە دەستپێدەكات، لە هەندێك كاتیشدا لێزمەبارانی كورتخایەن دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی چالاكبوونی با، خۆڵبارین ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای كەركوك و دەشتاییەكانی هەولێر دەگرێتەوە.
لەبارەی كەشوهەوای سبەینێشەوە، كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات كاریگەریی ئەم شەپۆلە كەم ببێتەوە و تەنها ئەگەری كەمێك باران و هەورەبروسكە لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییەكان بمێنێتەوە.



