حکومەتی عیراق بەبۆنەی جەژنەوە پێنج رۆژ پشوی راگەیاند
سەوسەن سەید
١٩ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی رەسمی لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و جەژنی غەدیرەوە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە: ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە بە پشووی رەسمی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، لە رۆژی سێشەممە رێککەوتی 26ی ئایارەوە تاوەکو رۆژی شەممە رێککەوتی 30ی ئایار بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، بە مەرجێک رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 31ی ئایار دەوامی رەسمی دەستپێبکاتەوە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشیداوە "رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی 4ی حوزەیران، لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا بکرێتە پشووی رەسمی بە بۆنەی جەژنی غەدیرەوە.



